خوێندراوەتەوە: (3)

سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی‌و ڕێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لەوەزارەتی شارەوانی ئاشكرایكردوه، بەشێكی دیكەی ڕەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لەئەنجومەنی وەزیران گەڕاوه‌ته‌وه كە هەموی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگەن”.

سەربەست مەولود سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی‌و ڕێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لەوەزارەتی شارەوانی ڕایگه‌یاندوه، “لیستەكە ناوی زیاتر لەشەش هەزارو 300 پێشمەرگەی یەكەكانی 70و 80ی پێشمەرگە لەخۆدەگرێت”.

ئه‌وه‌شى وت، “ئەو ناوانەی كە بەلیست هاتونەتەوە نوسراویان بۆ دەكرێت، ڕەزامەندییەكان به‌گوێره‌ى شوێنی نیشتەجێبون‌و كارتی زانیاریی‌و به‌گوێره‌ى پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆكان جیادەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان ڕەوانە دەكەین، بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆیان”.

به‌وته‌ى سه‌ربه‌ست مه‌ولود، “لیستێكی دیكە كە زیاتر لەشەش هەزار ناوە، لەئەنجومەنی وەزیرانە، ئەوانیش (موتەفەریقەن) واتا ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكاننو بەمنزیكانه لەئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە”.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جه‌ختیكرده‌وه، “لەقۆناغی كۆتایی وردبینی‌و ناردنی فۆڕمی زەویی فەرمانبەرانداینو نزیكەی 480 هەزار ڕەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لەئەنجومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەرانو خانەنشینان‌و پێشمەرگەو كارمەندانی ناوخۆ گەڕاوەتەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 2,014 📊 Click Here