52 ساڵ بەسەر بۆردوومانی شاری قەڵادزێدا تێپەر دەبێت و پێچەوانە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ بەپاساوی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە بەشیوازێكی فەرمی یادەكە نەكرایەوە و یادەكە تەنیا بە مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لە گۆڕستانی شەهیدانی قەڵادزێ بەڕێوەچوو. هاوكات هاووڵاتیانی قەڵادزێ نیگەرانن لەوەی، كە وەك پێویست خزمەتی خەڵك و شارەكە نەكراوە. نێرمان ڕێناس ئەرسەلان زانیاریی زیاتر دەخاتە ڕوو
