خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمی دەبێت.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە بڕیاریانداوە سبەینێ لەناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشوەكە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان دەگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەبارەت بەفەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان دەوامی فەرمی تێیاندا وەک ئاسایی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كەكەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارینی ڕاگەیاندوەو دەڵێت، مەترسی لافاو لەچەند ناوچەیەك هەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 215 📊 Click Here