خوێندراوەتەوە: (55)

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، رایگەیاند کە دوای هەوڵ و پەیوەندییە بەردەوامەکان لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنی ٥٠٠ ڤیزای عومرەی رۆژانە بۆ هاووڵاتیانی عێراق. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پێدانی ڤیزا بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرابوو. لە راگەیەندراوەکەی دەستەی حەج و عومرەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە گەشتەکان لە رێگەی وشکانییەوە و بە تایبەت لە مەرزی عەرعەرەوە بەردەوام دەبن، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە جەنگ و پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوەتە ئاستێکى مەترسیدار و تەواوى گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق و وڵاتانی ناوچەکەى پەکخستووە. لە کۆتاییدا، دەستەی حەج و عومرە داوای لەو هاووڵاتیانە کردووە کە دەیانەوێت گەشت بکەن، سەردانی کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکان بکەن بۆ ناونووسین. هەروەها ڕێنمایی کۆمپانیاکانیشی کردووە کە سەردانی بارەگای دەستەکە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان و ئامادەکردنی لیستی گەشتیاران (مەنفێست) بۆ ئەوەی گەشتەکان بەبێ گرفت بەڕێوەبچن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 667 📊 Click Here