خوێندراوەتەوە: (438)

بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و داواکردنی ئاشتی بۆ ناوچەکە. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، داواى خۆپیشاندانی سەرتاسەرى دەکات. سەدر لە نووسراوێکدا کە واژووی خۆیى لەسەرە، داوای لە گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە و ئاراستە جیاوازەکانییەوە کردووە، ڕۆژى شەممەى داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکان بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ڕەتکردنەوەی جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. موقتەدا سەدر ئەو خۆپیشاندانەی بە هەنگاوێکی نیشتمانی ناو برد و جەختی کردەوە کە دەبێت گردبوونەوەکە بەوپەڕی ڕێکخستن و ئاشتییانە بەڕێوە بچێت، دروشمەکان یەکگرتوو بن. ڕاشیگەیاند: بەدەر لە ئاڵای عێراق، بەرزکردنەوەی هیچ ئاڵایەکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە. بانگەوازە بەپەلەکەى سەدر لە کاتێکدایە، شەقامی عێراقی بە توندی دژی فراوانبوونی جەنگی ئەمریکا و قەوارەی داگیرکەرە بۆ سەر ئێران و ناوچەکە و ڕۆژانەش هەر دوو لایەنی جەنگ بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانى عێراق دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,577 📊 Click Here