سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێككەوتن و سوودانی دەستبەرداری ئەو پۆستە دەبێت.
یوسف كیلابی، پەڕلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هێزەكانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”، لەسەر كاندیدكردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتنە ڕێككەوتن.
كیلابی ڕاگەیاندووە: رٍِێككەوتنەكە دوای ئاشتەواییەكی سیاسیی بووە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نێوان مالیكی و سودانی، سەرۆكوەزیرانی ئێستادا ئەنجام دراوە و سودانی ڕەزامەندی لەسەر پاشەكشەكردن لە كاندیدبوون نیشان داوە.
بەپێی سەرچاوەكان، سەركردایەتیی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنی داوە سێ بۆ چوار پۆستی وەزاری لە كابینەی داهاتوودا بە لیستی سودانی ببەخشێت و لەنێویشیاندا وەزیری دەرەوەیە كە خودی سودانی كاندیدی سەرەكی ئەو پۆستەیە.
هەر لەو میانەیەدا و لە ڕاگەیەنراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگییدا دوابەدوای كۆبوونەوەیەكی دوێنێ شەممەی چوارچێوەكە، هەر چەندە بە ڕوونی ئاماژەی بۆ یەكلابوونەوەی پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیران نەداوە، بەڵام ڕایگەیاندووە: كۆبوونەوەكە كەشێكی ئەرێنی و گفتوگۆی بەرپرسانەی بەخۆوە بینی كە بەرەوپێشچوونی گرنگ و ئاماژەی پێشكەوتووی لێ كەوتووەتەوە بە جۆرێك لەگەڵ پێویستییەكانی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراقدا بێتەوە.
