سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر بۆ تورکیا کشانەوە
جیاواز لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بۆ ئوردن، ئەمریکییەکان لە هەولێرەوە بەرەو بنکەی ئینچەرلیک لە تورکیا کشانەوە.
میدیای عێراقیی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، تەواوی هێزەکانی ئەمریکا بە چەک و کەرەستە سەربازییەکانیانەوە لە هەولێرەوە چوونەتە پارێزگای دهۆک و لەوێشەوە بۆ بنکەی ئینچەرلیک لە تورکیا.
ئاماژە بەوەشدراوە، هیچ سیستمێکی بەرگریی و چەکێکی قورسی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نەماوە و بەرەو تورکیا کشێنراوەتەوە.
بنکەی ئینچەرلیک یەکێکە لە بنکە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و دەکەوێتە نزیک شاری ئەدەنە لە تورکیا، لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینیوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
