تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 سه‌ركۆنه‌ی دەستگیركردن و هەڵوكتانە سەر خۆپیشانده‌رانی پێنجوێن ده‌كات و دەڵێت، دەبێت ستگیركراوان ئازاد بكرێن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه بدات.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بهێزێكی ئه‌منی له‌سێ لاوه، له‌شه‌قامی سه‌یدسادق، باشماخ و ملهكهوهوه گه‌مارۆی خۆپیشانده‌رانیاندا و به‌زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكردن و كۆمهڵێكیانیان ده‌ستگیركرد و خێمهكهیانیان سوتاند.
به‌ختیار عه‌لی مسته‌فا، یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به تۆڕی19ی ڕاگه‌یاندوه، “هێزه‌كه ده‌ستیان به‌ته‌قه كرد‌و هه‌ندێكمان ده‌ربازمان بوو هه‌ندێكمان ده‌ستگیركران، “ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون نه‌زانراوه كێن، به‌ڵام ده‌یان به‌شداربو مۆبایلیان داخستوه كه 40 بۆ 50 كه‌س ده‌بن”.
دەشڵێت،هه‌ر كه‌سێك له‌و شوێنهبوه هێزه ئه‌منییه‌كه دهستگیریكردون، له‌وانه‌ش ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی فرۆشیار بون و په‌یوه‌ندییان بهخۆپیشاندانهكهوه نه‌بوه.
به‌ختیار عه‌لی ئاشكرایكردوه، ئه‌و هێزه ئه‌منییه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای پێنجوێنه‌وه هێندرابون و ده‌ستگیركراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوه، به‌شێك له‌و هێزه نه‌كشاونه‌ته‌وه له ملهكهوهو له‌شوێنی خۆپیشاندانه‌كه جێگیركراون.
هاوكات، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر خێوه‌تی خۆپیشانده‌رانی قه‌زای پێنجوێن ده‌كات و داوا ده‌كات ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه بدات.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
