خوێندراوەتەوە: (1.4K)

عەلی باباجان سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دەڤا) داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد سەردانی ئیمڕالێ بکات و بەرپرسیارێتی گەشەسەندی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیادا بگرێتە ئەستۆ.

عەلی باباجان ئاماژەی بەوەکرد،” کاتی ئەوە هاتوە ئەردۆغان و حزبەکەی بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بەرپرسیارێتییەکانی ئەم پڕۆسەیە بگرنە ئەستۆ”.

هاوکات، فەتحی یڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە لەهەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە،” شاندێکی کۆمیسیۆن دەچنە دورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان کۆدەبنەوە “.

وتیشی،” ڕۆژی هەینی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بڕیاری چون بۆ دورگەی ئیمڕاڵی دەدات و شاندەکە پێکدێت لەیەک ئەندام پەرلەمانی هەر لایەنێک کە لە کۆمیسیۆنەکەدا جێگەدەگرێت.

فەتحی یڵدز باسی لەوەشکرد، هەر لایەنێک کە نایەوێت نوێنەری خۆی بۆ شاندەکە بنێرێت پێویستە بەئاشکراو بەڕونی ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی تورکیا بڵاوبکاتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,514 📊 Click Here