خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی
حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی روداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی
بەربەستدانانن لەبەردەم ئازادی رۆژنامەگەری زانیاری و بازدان بەسەر یاسا رۆژنامەگەری
و ئاكارەكانی میواندری میدیاكاران.

سەنتەری میترۆ لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ لە كۆنگرەی
رۆژنامەوانیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی پرسیارێكی ئەیوب وەرتێی، پەیامنێری
كەناڵ8 دا لەبارەی هۆكاری ئامادەنەبونی پەیامنێری كەناڵی روداو وتی” كاتێك
ئامادە دەبن كە هەست بكەم ئیلتزاماتی پیشەییانە هەیە، لەوانەیە رۆژێك روبدات تۆش لەناو
كۆنگرەكانی ئێمەدا نەبیت”.

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، وەڵامەكەی وتەبێژی حكومەت،
هەڕەشەیە بۆ هەموو ئەو كەناڵانەی تر گەر بەپێی
پێوەرە پیشەییەكانی وتەبێژ روماڵی هەواڵەكانی حكومەت نەكەن، هەروەك جەختكردنەوەیشە
لەسەر بێ نرخكردنی یاسای رۆژنامەگەری كە رێگەی داوە رۆژنامەنوس لە كۆنگرەو چالاكییە
گشتییەكاندا ئامادە بێت.

بەپێی قسەی سەنتەری میترۆ،” كاری وتەبێژ نییە لە كۆنگرەكانیدا
پۆستەكەی بۆ هەڕشەو جیاكاری بەكاربهێنێت ئەو رۆڵی كارئاسانیە بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان
بە شێوەیەكی شەفاف و دور لە جیاكاری و پەراوێزخستن لەسەر بنەمای رق و وجیاوازی بیروڕ
“.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میترۆ، كەناڵی روداو بانگهێشتی ئەو
كۆنگرەیە كراوە، بەڵام كاتێک گەیشتونەتە شوینی كۆنگرەكە پێیان وتراوە مایكەكەیان
دانەنێن.

سەنتەری میترۆ باسی لەوەکردوە،” ئەم رەفتارە نەك
بازدانە بەسەر یاسای رۆژنامەگەری، بەڵكو پێچەوانەی ئەتەكێتی میوانداری میدیاكارانە،
ئەو پرسیارەیش دەوروژێنێت كە روداو بەپێی پێوەری پیشەیی وتەبێژی حكومەت روماڵ
ناكات، بۆ بانگهێشتیان دەكەن؟ كە بانگهێشتیان دەكەن بۆ ناهێڵن مایكەكەی بخاتە بەردەمتان؟”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here