خوێندراوەتەوە: (1.0K)

جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ڕایگەیاند، ئەگەر تاوانەكە سیاسی بێت ئەوا وەك پارتی ڕێكاری توند دەگرنەبەرو دەستی پارتی لەو بابەتە درێژە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین لەبارەی كوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم و بەگوێرەی سەرەداوەكانیش دەكرێت لەماوەیەكی كەمدا، تاوانباران دەستنیشان بكرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بابەتە چەند درێژە بخایەنێت، ڕەنگە لێكدانەوەی زیاتری بۆ بكرێت، بۆیە داوا لەدەزگا ئەمنیەكانیش دەكەین هەرچی زوە ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوەو ئەوان وەك پارتی چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن.

شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەشكرد، ئەگەر تاوانەكە كوشتنە، پێویستە دەزگا ئەمنیەكان بەكاری خۆیان هەڵسن و تاوانبارا بەسزای خۆی بگەیەنن، ئەگەر تاوانەش سیاسی بێت ئەوا وەك پارتی ڕێكاری توند دەگرنەبەرو دەستی پارتی لەو بابەتە درێژە.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری گه‌رمیان و کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخه‌كه‌ی خۆی لەگوندی ئۆمەربل له‌سنوری قه‌زای كفری کوژرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 181 📊 Click Here