شاندێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌ردانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵیان كرد و هاوكاریی و پشتیوانی‌یان پێشكه‌ش كردن. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: هه‌موو داموده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵیان ڕاسپاردووه له خزمه‌ت بوژانه‌وه و به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه‌دا بن. هاوكات عه‌تا محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كۆمهڵـیان كرد و ڕایانگه‌یاند: پێشتریش ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین سه‌لماندوویه‌تی كه هاوكاریی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیشن.
