خوێندراوەتەوە: (15)

بەڕێوەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای قەیوان ئاشكرایكرد، لەدوای بیستی مانگەوە بەشێك لەشەقامی ستراتیجی بابان بەڕوی شۆفێراندا دەكرێتەوە.

دلێر کەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” 26 کیلۆمەتری پرۆژەی ستراتیجی بابان كەبەشەقامی سەد مەتری سلێمانی ناسراوە، کۆتاییهاتوە و کۆتایی ئەم مانگە ئەو بەشەی کە تەواوبوەو بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە،” ئەو بەشەی کە تەواوبوە پێکدێت لەیەک بەرزەپرد، پێنج ئەندەرپاس، 68 ئاوبەر و حەوت یەکتربڕ”.

ئەم ڕاگەیاندراوەی كۆمپانیای قەیوان لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی كۆتایی مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاند بەشێكی شەقامەكە بەڕوی شۆفێراندا دەكرێتەوە دودڵی لای هاوڵاتیان و شۆفێران دروست كردبوو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 3,017 📊 Click Here