خوێندراوەتەوە: (1.4K)

لە شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گەرم یادی شەوی بەرات کرایەوە. شەوی بەرات، ئەو شەوەی منداڵان هاوشێوەی جەژنەکان بە دڵخۆش و جۆشوخرۆشەوە دێنە دەرە و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و لە دەرگا دەدەن بۆ وەرگرتنی نوقڵ و شیرینی و دیاری بەرات. شەوی بەرات دەکەوێتە نیوەی مانگی شەعبان لە ساڵنامەی كۆچیدا. ئەم یادە بۆتە بۆنەیەكی ئایینی و لە نوێژی خەوتنانەوە دەستپێدەكات هاتە نوێژی بەیانی ڕۆژی دواتر. وەک نەریتێکی کۆن لە سلێمانی، لەم شەوەدا منداڵان نیازی کۆکردنەوەی زۆرترین نوقڵ و شیرینی و دیاری کیسە و عەلاگە بە دەستەوە دەگرن و بە ماڵاندا دەگەڕێن. لە گەڕەکی توی مەلیک لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە گەورە و بچووک و بە گۆرانی فۆلکۆر و لێدانی دەف یادی بەراتیان کردەوە و، بە پێشکەش کردنی جۆرەها شیرینی و دیاری جۆراوجۆر پێشوازییان لە منداڵان کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here