خوێندراوەتەوە: (1.1K)

عەبدولئەمیر شەممەری لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عراق رایگەیاندووە: هێزە ئەمریكییەكان لە 30ی ئەیلولدا بە یەكجاری دەكشێنەوە و لە دوای ئەو بەروارەوە هیچ هێزێكی شەڕكەر یان بنكەی سەربازیی بیانی لەخاكی عیراقدا نامێنێت. شەممەری له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی عهرهبیه ڕاشیگەیاندووە، بنكەی ڤیكتۆریا كە لە ئێستادا بە تەواوی چۆڵكراوە بڕیارە بكرێتە ناوەندێك بۆ پێشوازیكردن لە نێردە دیپلۆماسییەكان، هەروەها بڕیارە سوپای توركیاش لەماوەی 60 رۆژدا بنكەی سەربازیی زلێكان چۆڵ بكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزهكانی ئهمریكا تا 30ی ئهیلول بهتهواوهتی دهكشێنهوه و له ماوهی 60 رۆژیشدا توركیا بنكهی سهربازی باشیك چۆڵ دهكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,388 📊 Click Here