خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەندامێكی پێشوی پەرلەمانی توركیا لەهەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کورد دەزانێت دەردو دەرمانی چییە، یەکگرتنی کورد بناغەی ئازادی کوردستانە، دەشڵێت، هیوای من ئەوەیە کە هەولێر ببێتە جنێفی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی تورکیا لەکۆڕبەندی مێپس لەدهۆک ڕایگەیاند، “دڵخۆشم کە نەمردم و ئەم تابلۆیە برایەتییەم بینیەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ کورد دەزانێت دەردو دەرمانی چییە، یەکگرتنی کورد بناغەی ئازادی کوردستانە”.

دەشڵێت، کەهەولێر دەتوانێت
ببێتە پردێک لەنێوان قامیشلۆو ئەنكەرە و وتی “هیوای من ئەوەیە کە هەولێر
ببێتە جنێفی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

لەدرێژەی قسەكانیدا وتی، داوا لەحزبەکانی باشوری کوردستان دەکەم زوو حکومەت پێکبهێنن، بۆ ئەوەی ببنە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

وتیشی، “کورد هەمیشە داوای ئاشتی کردوە بۆ گەلانی ناوچەکە، چونکە تەبایی و پێکەوەیی کورد لە سەروو هەموو شتێکەوەیە”.

ڕاشیگەیاند، “ئاواتە خوازین پرۆسەی ئاشتی بگاتە کەنارێکی ئارام و شەڕ کۆتایی بێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 2,515 📊 Click Here