خوێندراوەتەوە: (980)

پهیام

عێراق لهو بڕیارهی ئهمڕۆی پاشگهزبوهوه كه تێیدا حزبوڵای لوبنان و حوسییهكانی یهمهنی به تیرۆریست ناساندبوو.

عێراق له بڕیاری پاشگهزبوونهوهكهدا دهڵێت، ئهو لیستهی بڵاو كراوهتهوه پاكنووس نهكراوه و له رۆژنامهی وهقایعدا بڵاو كراوهتهوه، ئهوهش دوای چهند كاتژمێرێك بوو له بڵاو كردنهوهی لیستێك ناوی گرووپ كه حوسییهكان و حزبوڵای لوبنان لهخۆ گرتبوو.

بەگوێرەی ئەوەی پێشتر لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقی “ئهلوهقایع” بڵاو كرابوهوه، عێراق بڕیاری بلۆككردنی سەروەت و سامانی گوازراوه و نهگوازراوهی حزبوڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەنسار الله-حوسییەکانی دابوو، بەهۆی تێوەگلانیان لە “ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی”.

ڕۆژنامە عێراقیەکە بڕیارێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن “لیژنەی بلۆككردنی پارەی تیرۆریستی” دەرچووە، ژمارە (61) و بەرواری 10/28/2025، فەرمانی “بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستی” بۆ 24 قەوارەی بڵاوکردەوە، کە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنی کرد،

لەوانە: ژمارە ١٨: حزبوڵڵا، لوبنان. تۆمەت: “بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا”. ژمارە ١٩: حوسییەکان (ئەنسار الله)، یەمەن. تۆمەت: “بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا”.

وهها راگهیهنرابوو كه بڕیارەکە بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە دەرچووە کە لە 19ی ئازاری 2025 لەلایەن فەرمانگەی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆرەوە پێشکەش کراوە و بەپێی بڕگەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر (ژمارە 39ی ساڵی 2015) و مادەی 10(3)ی پەیڕەوی ناوخۆی بلۆككردنی سندوقەکانی تیرۆریستان.

پەرلەمانتارێكیش دەڵێت هەر بڕیارێك چووە وەقایعی عێراق لانابرێت و هەموار ناكرێتەوە مەگەر بە یاسا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 1,116 📊 Click Here