خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بە مەبەستی پاراستنی پیرۆزیی ڕەمەزان، تەواوی پارێزگاکانی عێراق بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ پابەند دەکرێن، کە خۆی لە سزادانی ڕۆژووشکاندنی ئاشکرا، قەدەغەکردنی مەی و داخستنی چێشتخانە و کافتریاکان دەبینێتەوە. دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان داوای لە تەواوی پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردووە، کە پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بن تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جێبەجێی بکەن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی پیرۆزیی مانگەکە و ڕێکخستنی چالاکییە گشتییەکان. بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە بە ئاشکرا ڕۆژوو دەشکێنن و ڕەوانەی دادگا بکرێن، هاوکات بڕیاری داخستنی تەواوەتی شوێنەکانی فرۆشتنی مەشروب و چاودێریکردنی توندیان دراوە. لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت سەرجەم چێشتخانە و شوێنەکانی فرۆشتنی خواردن لە کاتی هەڵاتنی خۆرەوە تاوەکو بانگی مەغریب دابخرێن، جگە لەو چێشتخانانەی لەناو کارگەکانن یان هی خوێندکارانن. هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردراوە بە داخستنی کافتریا و چایخانەکان لە کاتەکانی ڕۆژدا و قەدەغەکردنی هەر چالاکییەکی هونەری کە لەگەڵ پیرۆزیی مانگەکەدا نەگونجێت، دەسەڵاتەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ چاوپۆشییەک لە سەرپێچیکاران ناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here