خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان لەپەیامێکدا بۆ مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، داوا دەکات شەڕ و
کوشتن ڕابگیرێت و رێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان
ئەو دوو لایەنە جیبەجێ بکرێت.

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان لە
پەیامێکیدا دەڵێت،” داوا لە سەرۆکی سوریا و سەرکردایەتی هەسەدە دەکەم بڕگەکانی
ڕێککەوتنی 10ی ئازار/2025 بە گیانێکی ئیسلامی و نیشتمانی کە دانایی و بەرپرسیارێتی
پێکەوە کۆبکاتەوە جێبەجێبكەن ، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و
سەلامەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی “.

ئەوەشیخستەڕوو،” گیانی
مرۆڤ بەهایەکی پیرۆزە و داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی کەسانی سڤیل و دورکەوتنەوە
لە ئاشوب و هەنگاونان بەرەو ئاشتەوایی دەکەین، كە ئەوەش ئاسایش دەگەڕێنێتەوە
و ڕێگای توندوتیژی دادەخات “.

د. عەلی قەرەداغی باسی لەوەشکرد،” نیشتمان ئەمانەتە لە گەردنی
هەموان و ئەرکی سەرشانی گشت لایەكە بەشدار بن لە پێشخستنی سوریا و ڕوبەڕوبونەوەی
پیلانەکانی دوژمنان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 1,700 📊 Click Here