خوێندراوەتەوە: (1.3K)

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیادکردنی بڕگە بۆ بەرنامەی کار “تێکدانی رێککەوتنە سیاسییەکانە” و هۆشداری لە قۆرخکاریی بڕیارەکانیش دەدات.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا روویدا لە زیادکردنی بڕگە بۆ خشتەی کار، پێچەوانەی مادەی (37/دووەم)ی پەیڕەوی ناوخۆ و پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور و کۆدەنگی سیاسییە”.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە بووەتەهۆی تێکدانی ئەو رێککەوتنە سیاسییانەی لەسەر بنەمای کۆدەنگی و هاوسەنگی لە دانانی پۆستە باڵاکانی دەوڵەت هەن، بۆیە رەتکردنەوەی یەکجارەکی خۆمان بۆ ئەو پێشێلکارییانە رادەگەیەنین”.

هەروەها فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند “ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەبڕین و رەتی دەکەینەوە، هۆشداریش دەدەین لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,736 📊 Click Here