خوێندراوەتەوە: (275)

حكوومەتی عێراق لەگەڵ ڕەتكردنەوەی هیچ حاڵەتێكی دزەكردن و سنووربەزاندنێك، پارێزراویی سنوورەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی ڕاگەیاند. فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوكەر فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەتەواوی پارێزراوە و لەژێر كۆنترۆڵی وردایە و بەهۆی ئەو ڕێكارانەیشی گیراونەتە بەر و بە دانانی سیستمی چاودێری پێشكەوتوو، هیچ دزەكردن و سنووربەزاندنێك نییە. فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوكەر ڕایشیگەیاند: ڕووداوەكانی ئەمدواییە دەریخست گرنگە سنوورەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە كە درێژییەكەی 1493 كیلۆمەترە توندوتۆڵ بكرێت. وتیشی: ئەو هێزانەی سنوورەكانی ئێرانیان لەگەڵ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بەدەستەوەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و ئاسایش پتەو كراون. فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایشیگەیاند: ئەوەی بڵاو دەكرێتەوە لەبارەی حاڵەتی دزەكردن لە عێراق بۆ ئێران ڕاست نییە و هەماهەنگی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان فەرماندەكانی پاسەوانی سنوور و هاوتاكانیان لە ئێران هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 203 Today: 1,124 📊 Click Here