حاکم قادر حەمەجان پەیامێک لەبارەی خۆی رۆژئاوای
کوردستان دەکات و دەڵێت،” پێویستە سەرکردەکان چاو لە گەلەکەمان بکەن و
تێبگەن، تاکە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی ئەم دۆخە چەقبەستووە و گەیشتن بە کەناری ئارامی،
یەکێتی ناوخۆییە “.
حاکم قادر حەمەجان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لەکاتێکدا
کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕوبەڕوی گەلەکۆمەکێیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بوەتەوە و
جینۆساید دەکرێت، بەڵام دڵخۆشیەکی قوڵیش هەمومانی ڕوپۆش کردوە، دڵخۆشیەک کە چێژی یەکبون
و یەک گوتاری نەتەوەی لە پشتەوەیە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ھەموان دەزانین لە پیلانگێڕیەكی بە
بەرنامە زیاتر لە 100 ساڵە هەوڵی لێکدابڕاندن و پارچە پارچەکردنی ئەم گەلە دەدەن، ئەمڕۆ
چ لە ناوخۆ و لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ڕەوەندی کوردی بە هەستێکی کوردانە و مرۆڤ
دۆستانە و بە هەڵوێستێکی سەردەمیانە، لە مۆدێلێكی مەدەنیانە هێزی کورد و توانای کوردییان
نیشانی تەواوی جیهاندایەوە، مۆدێلێك كە بازنەی تەسكی حزبایەتی تێپەڕاندوەو پەیامەكەی
نەتەوەیی و نیشتمانی و یەكڕیزی كوردانە “.
حاکم قادر حەمەجان باسی لەوەشکرد،” ئەمڕۆ ھەموان شاھیدی
ئەوەین كە بۆ یەکەم جارە گەلی کورد بە یەک دەنگ و بە یەکگرتوی و لەژێر ئاڵای پیرۆزی
کوردستاندا بەرگری لە مافە نەتەوایەتی و مافە دەستوری و یاسایی و سیاسی لەسەر بنەماكانی
مافی مرۆڤ دەكەن “.
وتیشی،” دەبوو پێشتر حزبە کوردستانیەکان بەم ئەرکە نیشتیمانی
و نەتەوەییە هەستانایە، بەداخەوە نەکردیان و نەتوانیان بیکەن، تا ئێستا حزبە کوردستانیەکانی
ھەرێمی كوردستان دوای زیاتر لە ١٤ مانگ لە ھەڵبژاردن، نەیان توانیوە پەرلەمان و حکومەت
پێکبهێنن، ئایا كێشە و پرس و دۆزی نەتەوەكەمان لەسەر پێنەدانی پۆستێک یان وەرگرتنی
پۆستێکە! “.
حاکم قادر داواکارییەک ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکان
دەکات و دەڵێت،” پێویستە سەرکردەکان چاو لە گەلەکەمان بکەن و
تێبگەن، تاکە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی ئەم دۆخە چەقبەستوە و گەیشتن بە کەناری ئارامی، یەکێتی
ناوخۆییە، یەک هەڵوێستی و یەکگوتارییە، دەبێت کێبڕكێ لەسەر قوربانیدان و خزمەتگوزاری
زیاتر بێت، نەک لەسەر پۆست و پلە و پایە “.
ڕاشیدەگەیەنێت، دۆخی نوێ و ئەم یەكڕیزیەی كوردان و پەلاماردانی
دڕەندانەی دوژمنانی نەوەكەمان وایکرد، ھەڵوێستی دوژمن، نۆکەر، خۆفڕۆش، بەکرێگیرا و
جاش و جاسووسە ناوخۆییەکوردەکانمان بۆ دەربکەوت، ھەڵوێستی نیشتمانپەروەی و ڕاستگۆییان
بۆ كوردان لە محەك بدرێت.
جەختیشیکردەوە،” ئەمڕۆ لە ھەموو شتێك گرنگتر ئەركی ھەمومانە
كە ئەم یەكگرتوییە و یەكڕیزیەی ناوخۆ و ڕەوەندی كوردی بپارێزین و دەبێت سود لە ھاتنە
پێشەوەی ئەم نەوە تازەیە وەربگیرێت بۆ بەرزكردنەوەی گیانی بەرگری و گۆڕانكارییەكان
چونكە ئەم دەركەوتنەوەی ئەوان بە ئاڵای كوردستانەوە نا یەكی گەورە بوو بۆ فەرسكردن
و درێژەپێدانی ئەو واقعیە تاڵەی كە زیاتر لە ۱۰۰ ساڵە كورد بە دەستیەوە
دەناڵێنێت و قوربانی بۆ دەدات “.
لەکۆتایدا ڕونیکردەوە،” دوژمنان و ھەندێك لە حزبەكان
وایان دەزانی گەنجان و لاوانمان لەناوەوە و لە دەرەوە ھەست و سۆزی كوردبوون و كوردایەتیان
نەماوە، بەڵام ئێستا بۆ تەواوی دنیا و دوژمنەكانیان سەلماند، كە كورد گەلێكی خۆڕاگر
و داكۆكیكارە لەسەر مافە ڕەواكانی خۆی “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
