خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئیدارەی قایمقامیەتی قەزای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەك ڕێكاری چاودێری و ڕێكخستنی توندی بۆ بازاڕەكانی شارەكە بڵاو كردەوە و ڕایشیگەیاند: ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ڕێگریكردن لە گرانبوونی خۆراك و پێداویستییەكانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز. بەپێی ڕێنماییەكان، ڕێگە بە هیچ جۆرە بەرزبوونەوەیەكی نرخی خۆراك نادرێت، بەتایبەت ئەو كاڵایانەی بۆ ژەمی بەربانگ و پێداویستی ڕۆژووانان گرنگن، لەگەڵ ئەوەشدا راگەیەنراوە، هەر كەسێك یاری بە نرخەكان بكات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە كە هاوتا بێت لەگەڵ قەبارەی سەرپێچییەكە. چێشتخانە و كافێكان لەم مانگەدا داناخرێن، بەڵام مەرج و ڕێسای تایبەتیان بۆ دادەنرێت بۆ پاراستنی حورمەتی مانگی ڕەمەزان و ڕەچاوكردنی هەستی ڕۆژووانان؛ بەجۆرێك نابێت خواردن و خواردنەوە بە ئاشكرا و بە شێوەیەكی بەرچاو نمایش بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here