خوێندراوەتەوە: (1.1K)

شارپارێس:

قوباد تاڵەبانی
پەیامێکی لەبارەی سەرەخۆشیکردن لە کەسوکاری قوربانیان لافاوەکەی چەمچەماڵ
بڵاوکردوە و دەڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست
بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە
پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی
دوو هاوڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربونی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە لە
لافاوەکەی ئەمڕۆدا. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای
چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم “.

ئەوەشیخستەڕوو،” لەگەڵ بەڕێز رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و
لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و رامسپاردن هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر
بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 181 📊 Click Here