خوێندراوەتەوە: (362)

كامێراكانی هاتوچۆ لە ڕێگای عەربەت بۆ هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن كە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ كار دەكەن سێ ڕۆژى دیکە دەكەونە كار. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی كەمكردنەوەو ڕێكخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ، ژمارەیەك كامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەكەونە كار، لەو چوارچێوەیەدا كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سەرڕێگاكانی عەربەت – سیدصادق – پارێزگای هەڵەبجە هەروەها ڕێگای پێنجوێن لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 8ی 1ی2026 لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ دەكەونە كار. ڕاشیگەیاندووە: بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن كامێراكان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریكراوەو سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی ڕێگاكانیدا هێمای دیاریكردنی خێراییان بۆ دانراوە. هاتوچۆ داواشی كردووە، شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریكراوەكان بن تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و لەهەمان كاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەكی هاتووچۆیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 77 📊 Click Here