كاتژمێرى یه‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق دهستیپێكردو كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتاییهات، وه‌ك چاوهڕواندهكرا، هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 9ى هه‌رێمه‌وه نه‌درا، كهمێكى دیكه‌ش سودانى به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر بهجێدههێڵێتو به‌ده‌ستى خاڵى كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات.
کۆبونەوەی ئاسایی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق ڕۆژانی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەم هەفتەیە ڕۆژێک پێشخرا بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستان.
له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌شارى به‌غداوه زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، کۆبونەوەی ئاسایی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق بەسەرۆکایەتیی سودانی کۆتاییهاتوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیار لەناردنی موچەی مانگی نۆ بۆ فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم نه‌دراوه.
كهمێكى دیكه‌ش سودانى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بهفڕۆكهیهكى تایبه‌ت، به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێبهێڵێت، ئه‌مڕۆ سودانى ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێم به‌ده‌ستى خاڵییه‌و هیچ هه‌واڵ‌و بڕیارێكى دڵخۆشكه‌رى بۆ موچهخۆرانو فه‌رمانبه‌ران پێ نییه.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
