خوێندراوەتەوە: (989)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دوو ملیۆن و 250 هەزار کارتی بایۆمێتری دەنگدەرانیان دابەش کردوە.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەباشی و بەپێی پلانەکان دەڕوات و كۆمسیۆن نوێکردنەوەی لیستی دەنگدەران و ڕاهێنانی تیمی دەنگدەران و ئامادەكردنی ناوەندەکانی دەنگدانی لەپارێزگا جیاوازەکاندا تەواوکردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فەرمی عێراقی، لەمیانەی ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردندا، کۆمسیۆن دابەشکردنی دوو ملیۆن و 250 هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی تەواو کراوە.

پێشتریش كۆمسیۆن ئاشكرایكرد، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و تێبینی زیادبونی ڕێژەی بەشداریکردنی گەنجانیان کردوە لەناوەندەکانی تۆمارکردن لە سەرانسەری پارێزگاکانەوە و وتیشی،” نزیكەی یەک ملیۆن گەنج بایۆمێتریان نوێکردوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here