خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لەپەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە، بڕیاریدا كۆبونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

لەکاتێکدایە، شاندێكی کۆمیسیۆنەکە ڕۆژی دوشەممە، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لەدورگەی ئیمراڵی كرد‌و بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆببێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەكە بداتە کۆمیسیۆنەکە.

ڕۆژی دوشەممە 24 ـی تشرینی دوەمی 2025 شاندێكی سێ کەسی لەکۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە پێکهاتبون لەحوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک‌پارتی؛ فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گولستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

دوای سەردانەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، “دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە 27 ـی شوبات، لەچوارچێوەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کران سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستن و دانانی چەک، هەروەها جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار لەسوریا، لێدوانی ورد وەرگیرا”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 238 Today: 1,707 📊 Click Here