ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆبووەوە و دەڵێت، بەهۆی كەمكردنەوەی دەنگەكان نەخشەی چاوبەخۆداگێڕانەوە دادەڕێژن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجومەنی سەركردایەتیی حزبەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و هەڵسەنگاندنێكی ورد و هەمەلایەنەی بۆ ئەنجام و دەرئەنجامەكانی دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست هات لە ئاست چاوەڕوانیی ئەندامان و دڵسۆزانی كۆمەڵ نەبوو، بەراورد بە ڕابردوو دەنگەكانی كۆمەڵ پاشەكشەی كردووە.
دەشڵێت، بە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە و پلانی گونجاو كۆمەڵ نەخشەی چاوبەخۆداگێڕانەوە دادەڕێژێت، بە شێوەیەك گوڕوتینی زیاتر بداتەوە بە ئەندامان و دۆستان و دڵسۆزانی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
