خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بۆ چارەسەری گرفتی بازگەكانی كەركووك و سۆنەری چیمەن و دارەمان، فەریق سامی سودانی ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری بازگەكان و گومرگ، سەردانی بازگەی چیمەنی كرد. لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ پارێزگاری كەركوك و گومرگی چیمەن بڕیار درا سۆنەرەكان زیاد بكرێن و چارەسەری قەرەباڵغی بازگەكە بكرێت. لەوبارەشەوە پارێزگاری كەركووك ڕایگەیاند: بڕیار درا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بە میكانزمێكی دیكە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بێنە نێو بازگەكان و سۆنەرەكانیش زیاد بكرێن تا بتوانرێت چارەسەری قەرەباڵغی بازگەكان بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 677 📊 Click Here