خوێندراوەتەوە: (176)

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دوێنێ (21.09.2026) لە شاری هەولێر مەراسیمێک بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، بەئامادەبونی هەر یەکە لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و زۆرێک لە کارگێڕانی هەرێمی کوردستان.

لەبەیاننامەكەدا كەنەكە دەشڵێت، لەمەراسیمەکەدا ڕاگەیەندرا کە دەیان هەزار پێشمەرگە لەیەکەکانی حەفتاو هەشتا دەخرێنە چوارچێوەیەکی سەربازیی نیشتمانیی یەکگرتوو و ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبن.

هەروەها كەنەكە جەخت دەكاتەوە، كە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ دەیان ساڵە خواست و ئاواتی هەموو گەلی کوردستان بوەو دەڵێت، ئەم هەنگاوە پەیامێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەیە لەدژی هەموو بەدخوازانی کوردستان. ئەم هەنگاوە دەبێتە هەوێنی بناغەیەکی گەشی ئومێدەواری بۆ یەکڕیزی لەنێو مالی کورددا.

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ئەوەش دوپاتدەكاتەوە كە هیوادارن ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا ئیداری، ئەمنی، ئابوری، دیپلۆماسی و سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و هیوادارن ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە ئامرازێک بۆ یەکڕیزی و یەکێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە سەرانسەری کوردستاندا.

لەبارەی دۆخی ئێستا كوردستانیش، لەبەیاننامەكەدا كەنەكە نوسیویەتی، ماوەی دوو ساڵە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان کار ناکات و حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە و جێگەی قبولکردن نییە. هیوادارین بەزوترین کات پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

ئەوەشی دوپاتكردەوە، كە ئەوان وەک KNK یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی ئەرێنی و پیرۆز بۆ باشوری هەرێمی کوردستان و هەموو کوردستان دەبینن و دەڵێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی باشووری کوردستان و هەموو کوردانی جیهان دەکەین. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم لایەن و ڕێکخراوەکان، و هەروەها سەرجەم ئەو کەس و سەرکردانەی کە ڕەنج و هەوڵەکانیان بۆ پشتیوانی و بڕیاردان لەم هەنگاوە پیرۆزە تەرخان کرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 907 📊 Click Here