خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و به‌دواداچوونی بوومه‌له‌رزه عێراق له ساڵی ڕابردوودا 463 بوومه‌له‌رزه‌ی له نێوخۆدا تۆمار كردووه، پارێزگای سلێمانیش له زۆرترین ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌دا له پله‌ی دووه‌مدا دێت. عه‌لی عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و به‌دواداچونی بومه‌له‌رزه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه “له ساڵی 2025دا كۆی گشتی 862 بومه‌له‌رزه له عێراق و ناوچه سنورییه‌كان تۆمار كراون كه هێزه‌كه‌یان له نێوان (یه‌ك بۆ پێنج پۆینت دوو) پله و قوڵییهكهیان (2 بۆ 45) كیلۆمه‌تردا بووه. ده‌شڵێت: له‌م ژماره‌یه 463 بومه‌له‌رزه له نێوخۆی عێراق و 399 بومه‌له‌رزه له ده‌ره‌وه بوون كه له سنووره‌كانی ئێران (255) بومه‌له‌رزه، له سنووره‌كانی توركیا (127) بومه‌له‌رزه تۆمار كراون، هه‌روه‌ها 12 له سووریا، چوار له كوه‌یت و یه‌ك بومه‌له‌رزه‌ش له سعودیه ڕوویان داوه. له ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافییشه‌وه له نێوخۆی عێراق، پارێزگای دیاله به 225 بومه‌له‌رزه زۆرترین پشكی به‌ر كه‌وتووه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، دواتر سلێمانی به 114 بومه‌له‌رزه له پله‌ی دووه‌م دێت. له پارێزگاكانی هه‌ولێر (34) و له دهۆكیش (29) بوومه‌له‌رزه تۆمار كراون. به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه بوومه‌له‌رزه‌كانی نێوخۆ چڕییهكانیان زیاتر له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵات و نزیك سنووری ئێران، به‌تایبه‌ت له باشووری ده‌ربه‌ندیخان، ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌لار، خانه‌قین و مه‌نده‌لی بووه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 622 📊 Click Here