خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ـ هەردی حەسەن:

به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى بارانبارین كۆبونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆرى باران، وایكردوه زۆربه‌ى سه‌رچاوه ئاویه‌كان لێڵ ببن‌و گرفت بۆ هاوڵاتیان دروستبكه‌ن، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس له‌سنورى پشده‌ر له‌ڕێگه‌ى -ه‌وه ئاشكرایده‌كات، “به‌و هۆیه‌وه دابه‌شكردنى ئاومان ڕاگرتوه”.

دوای ئەوەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا لەسەنتەری قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بڕی 71 ملم باران باریو چەمی ئاستى ئاوی خاس-یش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوه‌تەوە.

ئەندازیار مارف مەعروف بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بەی وت، “لەئێستادا پڕۆژەی ئاوی خاس ڕاگیراوەو ئاو بەسەر دانیشتوانی قەڵادزێ دابەشناکرێت”.

هۆكاره‌كه‌شى ڕونكرده‌وه‌و وتى، “بەهۆى بەرزبونەوەی ڕێژەی لێڵی ئاو لەزێی بچوک بۆ سەروی (1200 NTU) ئه‌وه‌ش زۆره، ئێمە له‌سنوره‌كه بۆ دابینکردنی ئاو، سود لەچەمی خاسی سەر زێی بچوک دەبینین، له‌ئێستاشدا گونجاوو شیاو نییه بۆ به‌كارهێنان”.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “ئەو بەربەستەی لەئاستى پڕۆژەکە بەبەرد بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکرابوو ئێستا دیارنەماوە، لافاو ئاستی ئاوی بەڕادەیەک بەرزكردوهتهوه قورسە لەمکاتەدا کار بەپڕۆژەکە بکرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێژەیەکی زۆر قوڕو لیتە دێتە ناو خەزانەکانی ئاوه‌وه، هیوادارین لەسبەینێ پێنجشەممە، ئاسایی بێته‌وه‌و بتوانین ده‌ستبكه‌ین به‌دابه‌شكردنى ئاو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا”.

پڕۆژەی ئاوی خاس گەورەترین پڕۆژەی دابینکردنەوەی ئاوی خواردنەوەیە لەقەزای پشدەرکە 19 هەزار هاوبەشی ئاوی ماڵان لەو پڕۆژەیە سودمەندن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 319 📊 Click Here