خوێندراوەتەوە: (210)

ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى سه‌رۆكى سوریا له‌ڕێگه‌ى میدیاى ئه‌مریكیه‌وه په‌یامێكى زۆر توند دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هەسەدە چیتر له‌سوریادا بونى پێویست نییە”، ده‌شڵێت، “مەترسییەکانی کەمپی هۆڵ بەهۆی بیرۆکە توندڕەوەکانەوە لەزیادبوندان، سوریاش توانای چارەسەرکردنی ئەم کێشانەی هەیە”.

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CBS NEWSی ئەمریکی، ئه‌حمه‌د شه‌رع هێرشێكى توندیكردهسهر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەگەڵ هەسەدە قبوڵێکی جەماوەریی فراوانی هەیەو مافەکانی کورد لەچوارچێوەی دەستوری سوریادا دەپارێزێت.

شەرع له‌ڕێگه‌ى میدیاى ئه‌مریكیه‌وه وتى، “هەر تایبەتمەندییەکی کولتوری یان کۆمەڵایەتی بۆ پێکهاتەی کورد بەیاسا پارێزراو دەبێت، بەڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تكراوه‌یه بابه‌تى جیابونه‌وه، بەتایبەتی کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە عەرەبن‌و پەیوەستن بەدەوڵەتی سوریاوه، تەنانەت لەناو کۆمەڵگەی کوردیش‌دا کۆدەنگییەکی تەواو لەسەر (هەسەدە) نییە”.

ئه‌حمه‌د شه‌رع لههێرشهكانى بۆسه‌ر هه‌سه‌ده به‌رده‌وامبوو وتى، “هەسەدە لەکاتی شەڕی دژی داعشدا‌و بەپشتیوانی ئەمریکاو هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوا دروستبوو، بەڵام بەردەوامبونی ئەمجۆرە ڕێکخراوانە چیتر پێویست نییە دوای ئەوەی دەوڵەتی سوریا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچەکەدا گەڕاندوەتەوە، ئەم دابەشکارییە سەربازیی‌و ئەمنییانە، یەکێتیی وڵات لاواز دەکەنو سەقامگیرییەکەی دەخەنە مەترسییەوە”.

پلانى خۆى بۆ ئاینده‌ى نزیكى سوریا ئاشكراكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، “لەدوای ئازادکردنی ناوچەکە، ئامانجێکی ڕون دانراوە کە تەنها دەوڵەت خاوەنی چەک بێت‌و هەر فرەییەک لەلایەنە چەکدارەکاندا، دەبێتە هۆی پشێویی ئەمنی ناوخۆیی کە کاریگەریی لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت، من خۆم زیاتر له10 ساڵه شه‌ڕ دژى داعش ده‌كه‌م، ئێستاش سوریا شارەزاییەکی فراوانی لەبەرەنگاربونەوەی ئەو ڕێکخراوەدا هەیە، لەوانەش بەڕێوەبردنی دۆسیە هەستیارەکان وەک کەمپی هۆڵ، کە بەهۆی بیرۆکە توندڕەوەکانی ناویەوە، مەترسییەکی ئەمنی گەشەسەندوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 226 Today: 1,844 📊 Click Here