بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو
ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوت، لیژنەیەک لەلایەن
نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە پێکهێنرا و لەسبەینێوە دەستبەکار دەبن.
بەڕێوەبەرێتی قەزای چەمچەماڵ
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئاگاداری
سەرجەم هاولاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان
بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوە، لیژنەیەک پیکهینراوە و لە کاتژمێر 9 بەیانی سبەینێوە
لەهاتوچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن”.
ئەوەشیخستەڕوو، لیژنەیەک تاکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەو ئۆتۆمبێلانە
تۆمار دەکەن کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
