وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەم بارودۆخەوە كە لە ناوچەكە دەگوزەرێت ئەگەری هەیە تەواوی حاجیانی هەرێم و عێراق بە وشكانی گەشتی حەج بكەن. لە لێدوانێكیدا تایبەت بە ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پرۆسەی حەج ڕانەوەستاوە و كارەكانی بەردەوامە، پێشتر بڕیار بوو هەموو حاجیانی هەرێمی كوردستان و زۆرینەی حاجیانی عێراقیش بە ئاسمانی گەشت بكەن، بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەوە ئەگەری هەیە تەواوی حاجیان بە وشكانی گەشتەكە بكەن.
