خوێندراوەتەوە: (916)

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجایش داهاتی ئاو كۆگا كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو كۆگاكانی ئاو ڕایگەیاندووە: لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە زیادیان كردوەو كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو ڕاشیگەیاندووە: و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو بە كاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی، ئاو كۆگاكراوە. لەو چوارچێوەیەشدا بەنداوی دوكان 85 سم و بەنداوی دەربەندیخان 60سم و بەنداوی دهۆك 16سم، هەروەها بەنداوی گۆمەسپان 60 سم ئاستی ئاو زیادی كردووە. ڕاشیگەیاندووە: بەنداوە بچوكەكانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبون ئەوانی تریش زیادیان كردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 515 📊 Click Here