خوێندراوەتەوە: (249)

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانەی یاسایی لە دژی دانانی سێ جێگر بۆ سەرۆكوەزیران و دروستكردنی وەزراەتی نوێ لە كابینەی زەیدی دا. محەمەد جاسم خەفاجی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی فەیسبووك بڵاوی كردەوە تانەیەكی یاسایی دژ بە دەنگدانی لەسەر دانانی سێ جێگر بۆ سەرۆكوەزیران و هێنانەكایەی سێ وەزارەتی نوێ لە حكومەتدا ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵی كرد. خەفاجی ڕایشیگەیاند: ئەم هەنگاوە پێچەوانەی چەندین ماددەی دەستوورییە، لەوانە ماددەی 139 كە تەنیا لە خولی یەكەمدا ڕێگەی بە بوونی جێگر دابوو، هەروەها ماددەكانی 76 و 61 كە باسی جێگرانیان لە متمانەبەخشین و چاودێرییدا نەكردووە، سەرەڕای ئەوەش، هێنانەكایەی وەزارەتەكان بەبێ دەركردنی یاسا پێشێلكردنی ماددەی 86ـە. ئەم سكاڵایە دوای ئەوە دێت ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر سێ جێگری سەرۆكوەزیران و 11 وەزیری نوێ دابوو كە سێ وەزارەتیان نوێ بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,849 📊 Click Here