خوێندراوەتەوە: (837)

لە دوو ڕووداوی جیادا لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی خنكان بە غاز و كەوتنەوەی ئاگر، چوار كەس گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان مامۆستای زانكۆیە و سێ كەسەكەی دیكەش ئەندامی یەك خێزانن. ڕووداوی یەكەم لە كاتژمێر 11:15 خولەكی شەوی 27ی ڕەمەزان لە گوندی گەزنەی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕوویدا، بەهۆی لێچوونی غازی سۆپاوە، سێ ئەندامی یەك خێزان خنكان، كە باوكێكی تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ دوو منداڵەكەی كە تەمەنیان سێ ساڵ و چوار ساڵە گیانیان لەدەستدا، هاوكات، دایكی منداڵەكانیش بێهۆش بووە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە. لە ڕووداوێكی دیكەدا، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێكدا لە گەڕەكی كانی لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەك بە ناوی (دلێر ساڵح حەسەن)، تەمەن 55 ساڵ، گیانی لەدەستدا، قوربانییەكە سەرۆكی بەشی زانستی كۆمپیوتەر بووە لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سەلاحەدین. وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستی پێكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 2,703 📊 Click Here