بەگوێرەى پێشبینى شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین به‌ڕێژه‌ی جیاجیا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێته‌وه. ئاراس جەبار شارەزای بوارى كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لە باشوری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە، لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 21/10/2025 شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو: بەگشتی پێشبینی بارانی كەم و پچڕ پچڕ دەكرێت بۆ سەر ناوچەكان، لە هەندێك شوێن بڕی بارانەكە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر، هەروەها پلەكانی گەرماش لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا بەجیاوازی ناوچەكان 5 تا 8 پلە نزمدەبێتەوە و لەكۆتایی هەفتەوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.
