خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26ى 1ى 2026 له شاری هه‌ولێر تەرمى 3 ئه‌ندامی خێزانێك كه لە دایك و باوك و كوڕێك پیکهاتبوون بە کوژراوى دۆزرانەوە. ڕووداوەکە له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر ڕوویداوە و ته‌رمی سێ كه‌س له ناو ماڵه‌كه‌یان دۆزراوەتەوە كه پیاوێك و ژنه‌كه‌ی و كوڕێكی بوون. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژن و پیاوه‌كه ئاسه‌واری خنكان به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و كوڕه‌كه‌ش ئاسه‌واری چه‌قۆی پێوه‌یه و تا ئێستا هۆكاری كوشتن‌یان نه‌زانراوه. بەپێى زانیارییەکان ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی سنوورى كۆیه‌ن و ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌ولێر نیشته‌جێین و به وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه. دیار نییه كه رووداوه‌كه كه‌ی روویداوه، به‌ڵام ته‌رمه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,556 📊 Click Here