TBMM Genel Kurulu, Cumhurbaşkanı Recep Tayyip Erdoğan'ın yemin töreni için toplandı. Genel Kurul, Geçici TBMM Başkanı, MHP Genel Başkanı ve Osmaniye Milletvekili Devlet Bahçeli başkanlığında açıldı. Cumhurbaşkanı Erdoğan, Bahçeli'den mazbatasını aldıktan sonra yemin etti. ( Murat Kula - Anadolu Ajansı )
خوێندراوەتەوە: (1.6K)

تیمی نووسینەوەی راپۆرتی كۆتایی لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی، دووبارە كۆ دەبێتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ تیمی ئامادەكردن و نووسینەوەی راپۆرتی كۆتایی لیژنەی هاودەنگیی نیشتیمانیی، برایەتی و دیموكراسی، بە سەرۆكایەتیی نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمان و هاوكات سەرۆكی لیژنەكە، كۆ ببێتەوە. تیمەكە نوێنەرانی هەریەك لە پارتەكانی، ئاكپارتی، جەهەپە، مەهەپە، دەمپارتی و یەنی یۆل پارتی لەخۆ دەگرێت. ئەمەش دووەم كۆبوونەوەیانە و تاوتوێی راپۆرتی كۆتایی دەكەن لە ڕێی پوختكردنەوە و هەڵسەنگاندنی پێشنیازەكانەوە. چاوەڕێ دەكرێت تیمەكە ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادە بكەن و چارەسەری كۆتایی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاونانی دوای چەكدانانی پەكەكە بخەنە بەردەست لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی توركیا بۆ پەسەندكردن. پرۆسەی نوێی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتی لە توركیا زیاتر لە ساڵێكە دەستی پێ كردووە، دوای چەكدانانی پەكەكەش پەرلەمانی توركیا لیژنەیەكی بۆ ئەو مەبەستە دروست كرد و لیژنەكە لە مانگی ئایاری 2025 دەستبەكار بوو، بڕیار بوو تا 31ی12 ی 2025 كارەكانی تەواو بكات بەڵام لیژنەكە دوو مانگ وادەی كاركردنی خۆیی درێژ كردەوە و چاوەڕێ دەكرێت تا پێش مانگی ڕەمەزان ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی پێشكەش بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 168 Today: 1,984 📊 Click Here