خوێندراوەتەوە: (1.5K)

یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، سبەینێ لەگەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت و دەڵێت، تكایە با هاوڵاتیان ئاگاداربن تا مافیان لەوەرگرتنی یەك بەرمیل نەوتدا نەفەوتێت.

یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ لەڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە،” سبەی یەک شەممە لەگەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت”.

ڕاشیگەیاندوە، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردۆتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتیەکیش تا ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتۆتەوە لەڕۆژانی داهاتودا پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوو، بڕی نەوتەکە 200 لیترە بەعەداد ( پێوەر) دابەشدەکرێت بە 104 هەزار دینار بەهاوڵاتیان دەدرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here