بڕیاروایە ئەمرۆ چوارشەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەرێوەبچێت و ژمارەیەکی زۆر لەپەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە بەشداریی خۆپیشاندانەکە بکەن و پەیامی کوردانیش بگەیەننە ناو هۆڵی پەرلەمانی بەلجیکا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی یەکێک لەڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە لەئەوروپاوە بەی ڕاگەیاند، بڕیاروایە ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی کوردانی ئەو وڵاتە بەرێوە بچێت و لەخۆپیشاندانەکەدا 18 پەرلەمانتاری بەلجیکا لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتەکان بەشدار دەبن و یاداشت و داواکارییەکی خۆپیشاندەران وەردەگرن و دەیبەنە ناو کۆبونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.
ئەندامەکەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بەی وت خۆپیشاندانەکە بەبەشداریی هەموو کوردانی برۆکسل بەرێوە دەچێت تیایدا جگە لەدروشم و پشتیوانی بۆ کوردانی رۆژئاوا، پەیامێکی گرنگ و کاریگەر پێشکەشی ئیدارەی وڵاتەکە و پەرلەمان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان دەکەن بۆ بەزوویی کارکردنیان بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیەی لەڕۆژئاوا بەرێوەدەچێت لەلایەن دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرعەوە.
لەبارەی بەردەوامی نارەزاییەکانی کوردانەوە لەئەوروپا سەرچاوەکەی ئاماژەی بەوەکرد لەبڕیاروایە ڕۆژی 31 ئەم مانگە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوە بچێت و بۆ رۆژی دواتریش واتە 1 شوبات جارێکی تر لەوڵاتی بەلجیکا خۆپیشاندانی چەند هەزاریی بەرێوە دەبرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
