گروپی یەکریزی رۆژهەڵاتی
کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرجەم کوردانی تاوارگە دەکات بەشداربن لە هەوڵێکی
گشتگیر بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەدۆخێکی تایبەت و
هەستیاردا تێپەڕدەبێت.
گروپی یەکریزی رۆژهەڵاتی
کوردستان لەپەیامەکەیدا دەڵێت،” هاونیشتیمانی کوردستان لە تاراوگە هەموومان
دەزانین کە مێژوو گەیشتووەتە وێستگەیەکی هەستیار و چارەنووسساز و ئێستا کاتی
ئەوەیە دوور لە هەر جۆرە جیاوازییەکی فیکری و سیاسی تەنیا بیر لە ئەمرۆ و داهاتووی
کوردستان بکەینەوە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمە
خاوەنی سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیین لە دەرەوەی وڵات کە پڕە لە پسپۆڕ و دڵسۆز و
تینووی خزمەت و پێویستە ئەم هێزە پەرتەوازەیە کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی ئەمرۆ و لە کاتی
گۆڕانکارییەکاندا ببینە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ خەڵکی ناوخۆ و ڕێگری بکەین لە هەر جۆرە
بەفیرۆچوونی تواناکانمان “.
گروپی یەکریزی رۆژهەڵاتی
کوردستان باسی لەوەشکرد،” ئێستا کاتی ئەوەیە سوود لەو هەموو توانایانە
وەربگرین کە لە ناو ڕەوەندی کوردیدا هەیە بە تایبەت لە بوارە گرنگەکانی ئابووری،
یاسایی، میدیایی، تیکنولۆژی، پزشکی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، سایبری، کارگێری،
و مادی بۆ یارمەتیدان لەمرۆ و بۆ داڕشتنی کۆمەڵگاکەمان لە ئەگەری بۆشاییەکی
دەسەڵات لە کوردستاندا “.
لەپەیامەکەدا ئەوەش هاتوە،”
پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەرکی ئێمە تەنیا بۆ داهاتوو نییە بەڵکو هەر لە ئێستاوە
دەتوانین بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەر بین و بە ڕێکخستنی تواناکانمان ببێنە
پشتیوانێکی کاریگەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕۆژە سەختانەی کە ڕووبەڕووی نیشتمان
بووەتەوە “.
راشیگەیاندوە،” جگە لە
پسپۆڕی زانستی ئێمە خاوەنی توانایەکی مادی بەرچاوین لە دیاسپۆرا و پێویستە
ئامادەبین ئەو سەرمایە و ئیمکاناتە داراییانە لە خزمەت پڕۆژە نیشتمانییەکاندا وەک
پشتیوانیەکی ئابووری بەهێز بۆ ئاوەدانکردنەوە و سەرخستنی ئامانجەکانمان بەکاریان
بهێنین “.
ئەو گروپە کوردییە جەختیکردوەتەوە،”
ئەرکی ئێمە دروستکردنی چەترێکی نیشتمانییە کە هەموو پسپۆڕی و سەرمایە و
جیاوازییەکانمان تێدا یەک بخەین و وەک ئەنجومەنێکی کاتی یان ناوەندێکی هاوئاهەنگی
کار بکەین بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەین بۆ بونیاتنانی دواڕۆژێکی گەش “.
ئاماژە بەوەشکراوە،” با
لێبوردە بین بەرامبەر یەکتر و ڕابردوو بۆ مێژوو جێبهێڵین و تەنیا چاومان لەسەر ئەو
بەرپرسیارێتییە بێت کە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو لەسەر شانمانە چونکە تەنیا بە
یەکگرتوویی و لێهاتوویی دەتوانین ببینە هێزێکی کاریگەر، داواتان لێ دەکەین وەرن با
پێکەوە کار بکەین و زانست و ئەزموون و سەرمایەکانمان بخەینە خزمەت بە ئازادی لە
ڕۆژهەڵاتدا چونکە نیشتمان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە پسپۆڕی و دەستی یەکگرتوانەمان
هەیە “.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا گروپی
یەکریزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت ،”ئێستا کاتی کارە و مێژوو چاوەڕوانی
هەڵوێستی بەرپرسانە و نیشتمانیی ئێمەیە، گروپی یەکریزی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئامادەیە دەست لە دەستی ئێوە رەوەندی کوردی، لە ژێر هەر ناوێک لە خزمەت یەکریزی
رۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
