دەزگای خێرخوازیی بەخشین ئامادەیی بۆ بەدەمەچوونی لێقەوماوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەربڕیوە و لەو ڕووەوە كارەكانی دەستپێكردووە. هاوكات بەخشین لەسەر ئاستی هەندەرانیش ئامادەكارییان كردووە و داوا لە خێرخوازان و خوا پێداوان دەكەن هاوكارییەكانیان پێ بگەیەن تا بەدەستێكی ئەمین بیگەیەنن بە برایان و خوشكانی چەمچەماڵ.
