خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاریدا لەپێناو پاراستنی
گیانی مامۆستا خوێندکاران لەمەترسی دروستبونی لافاو، دەوامی سبەینێی سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” پشتبەستن بە پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى
هەرێم و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان، لەپێناو پاراستنى گیانى خوێندکاران
و مامۆستایان، بڕیاردرا دەوامی سبەی چوارشەممە، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتیە رابگیرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارەکە دامەزراوە پەروەردەییەکانی وەک (باخچە
و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رونیشیکردەوە، پاش ڕاوێژکردن
لەگەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، ئەو بڕیارە درا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 181 📊 Click Here