خوێندراوەتەوە: (9)

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبونی
ئاستی بارانبارین، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا دەوامی سبەی چوارشەممە و دوو سبەی پێنجشەممە
لەسەرجەم خوێندنگەکانی شارەکە دەوام رابگیرێت، هەروەها بڕیاردرا بۆ رۆژی پێنجشەممە
لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی شارەکە دەوام رابگیرێت.

پارێزگای کەرکوک لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی
دەوامی فەرمی بۆ سبەی چوارشەممە و ڕۆژی پێنجشەممە لە تەواوی قوتابخانەکانی کەرکوک،
کە (باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی) دەگرێتەوە، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی پەروەردەی کەرکوک “.

ئەوەشیخستەڕوو،” هەروەها بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکارانی زانکۆی
کەرکوک، زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێژە ئەهلییەکانی (کیتاب، قەڵەم، باباگوڕگوڕ، جەعفەری
سادق، و ئیمام ئەعزەم) تەنها بۆ ڕۆژی پێنجشەممە. هاوکات ئیدارەی ئەو زانکۆ و کۆلێژانە
سەرپشک کران لە پشوو ڕاگەیاندن بۆ سبەی و ڕۆژانی دواتر، بەو مەرجەی کار نەکاتە سەر
خشتەی تاقیکردنەوەکانیان “.

بەپێی راگەیەنراوەکە، پارێزگار جەختی کردەوە کە بڕیاری پشوو پاڵپشت بەو ڕاپۆرتانە
دراوە کە لە سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کەشناسی دەرچوون،
کە ئاماژە بە بەردەوامیی بارانی بەخوڕ دەکەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان
و خوێندکارە ئازیزەکانمان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانگەکانی پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکان، لەگەڵ
لیژنەی قەیران و کارەساتەکان، بەردەوام دەبن لە دەوامی فەرمی و لە دۆخی ئامادەباشی
تەواودا دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی کەرکوک.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 2,633 📊 Click Here