خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس، مارك ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق وێنەی كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكانی لە میانەی ئامادەكارییە بۆ سەردانەكەی بۆ عێراق. ساڤایا بڵاوی كردوەتەوە، لەگەڵ هەریەكە لە پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریكا و، سباستیان گۆرگا، بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر كۆبوەتەوە و تاوتوێی ئەو پرسانەیان كردووە كە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تاوتوێی دەكەن، لەناو ئەو پرسانەشدا گرووپە چەكدارە عێراقییەكان هەیە. ساڤایا نوسیویەتی، لە داهاتوودا سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا كۆ دەبێتەوە، هەروەها وتووشیەتی، ئامانجی لە هەنگاوەكانی بۆ بونیاتنانی عێراقێكی گەورەترە. هاوكات، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڵاوی كردوەتەوە، ساڤایا دیبلۆماتكارێكی بەتوانایە و ئەو كار بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق دەكات و لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 2,659 📊 Click Here