خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، هەر حكوومەتێك لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئەوە پارێزراو نابێت و ناشتوانێت بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ماركۆ رۆبیو، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفوونی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجام داوە و لە پەیوەندییەكەدا پرسی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق و پرسی هەنووكەییەكانیان تاوتوێكردووە. بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە پەیوەندییەكەدا وەزیرە ئەمریكییەكە هۆشداری داوە لەوەی كە نابێت ئێران كۆنتڕۆڵی سیاسەتی عێراق بكات و رایگەیاندووە، هەر حكوومەتێك لە تارانەوە كۆنتڕۆڵ بكرێت ناتوانێ بەرژەوەندییەكانی عێراق بپارێزێت. هەروەها ئەوەش راگەیەنراوە، عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی ئێراندا ناتوانێت لە ململانێ ناوچەییەكان بێ لایەن بمێنێتەوە و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانی بپارێزێت و هەروەها پەیوەندیی و هاوبەشییەكانی لەگەڵ ئەمریكاشدا دەكەوێتە مەترسییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here